گومانەكانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرایەوە

05/12/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
ئاندرو هەف زانای پێشوی تاقیگەی ووهانی چین كۆمەڵێك بابەتی نوێی لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاشكرا كردوەو دەڵێت ڤایرۆسەكە لەسەرەتاوە دروستكراو بوەو ئەمریكا لێی بەرپرسیارە.
هەف لە كتێبێكیدا بەناوی (راستی دەربارەی ووهان) بڵاویكردۆتەوە، پەتاكە لە پەیمانگای ووهان بۆ ڤایرۆسناسی كە ناوەندێكی توێژینەوەی حكومیە دزەی پێكراوە، بەهۆی لاوازی توندوتۆڵكردنی دەرهاویشتە بایۆلۆجیەكان و رێگرتن لە دزەكردنی ڤایرۆسەكە لەناو تاقیگەكەدا كۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، چین زانیویەتی ڤایرۆسەكە لە بنەڕەتدا دەستكردە.
باسی لەوەشكردوە، ئەمریكا ساڵانێكە لەگەڵ چین كاردەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە شەمشەمەكوێرەدا دۆزراوەتەوە، بەڵام  كاتێك بایۆتەكنەلۆجیا مەترسیدارەكانی بۆ چین گواستەوە لەكاتێكدا حكومەتی ئەمریكا بڕێك پارەی بێشوماری بۆ تاقیگە چینییەكە دابینكردو دواتر لەوێوە دەزی كرد، بۆیە حكومەتی ئەو وڵاتە بەرپرسیارە لەو كارە.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا بەشێك لە زانایان دەیانگوت لە تاقیگەكانی چینەوە دروستبوە، بەڵام چین ئەوەی رەتدەكردەوە كە هۆكاری دروستبونی ڤایرۆسەكە بوبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group