ئاسایش: بكوژی ناسكە قادر دانی بە تاوانەكەیدا ناوە

06/12/2022

نەوا -
ئاسایشی راپەڕین ئاشكرای كرد، بكوژی ناسكە قادر كە ماوەیەك لەمەبەر تەرمەكەی بە سوتێنراوی دۆزرایەوە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و بەپێی یاسا راگیراوە.
ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی دانیشتووی ناحیەی چوارقورنە بە ناوی ناسكە قادر پیرۆت تەمەن 47 ساڵ لە رێكەوتی 13ی 11ی 2022 دیارنەمابوو و دواتر لە رێكەوتی 24ی 11 لە ناو كێڵگەیەكی نزیك بەنداوی دوكان تەرمەكەی بە سوتێنراوی دۆزرایەوە، توانرا لە ماوەیەكی كەمدا چەند كەسێك لەسەر دۆسیەكەی دەستگیربكرێن.
رونیشكراوەتەوە، لە دوای دەستكەوتنی بەڵگەی تەواو یەكێك لە تۆمەتبارەكان تەمەن 39 ساڵ دانی بە كوشتنەكەیدا ناوە، لە ئێستادا بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
دوای روداوەكە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، هاتە سەر خەت و ئاسایش و هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكەی راسپارد، هەرچی زووە چارەنوسی ئەو ژنە یەكلایی بكەنەوە 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group