پێدەچێت كۆرۆنا هاوپەیمانێكی باشی لەناوبردنی شێرپەنجە بێت

07/12/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی لێكۆڵینەوەی توێژەرانی سەنتەری پزیشكی زانكۆی (رەش)ی ئەمریكی دەركەوتوە،  پرۆتینی (سپایك) كە ناوبانگێكی خراپی هەیەو بە S1 ناسراوە بوەتە هۆكاری لەناوبردنی خانەی شێرپەنجەیی سییەكان بەهۆی توشبون بە كۆرۆناوە.
لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتوە، كاتی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان (ئەنزیمی گۆڕینی ئەنجیۆتەنسین 2) بەرزدەبێتەوە، بەڵام رێكخستنی ئاستەكەی  رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی گەشەی شێرپەنجە، چونكە ئەو ئەنزیمە سودبەخشە و رۆڵی سەرەكی دەگێڕێت لە رێكخستنی پەستانی خوێن و پرۆسەكانی تری خانەیی.
كالیبادا پاهان مامۆستا لە سەنتەری پزیشكی زانكۆكە باس لەوە دەكات، ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون ڤایرۆسەكە بەو خانانەوە لكاون كە پرۆتینی سپایكیان تیادا بوە لە هەمانكاتدا توشی شێرپەنجەی سییەكانیان بون، بەڵام دوای چاكبونەوەیان لە كۆرۆنا دەركەوتوە ئەو توشبوانە دۆخیان باشتربوە، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوپەیمانێكی باش بێت بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان و  بۆ ئەوەی تەشەنەی شێرپەنجە بوەستێت، هەمیشە گرنگیش بوە رێگایەك  بدۆزرێتەوە بۆ لەوناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان و وەستاندنی لە بڵاوبونەوەیان.
هەروەها بڵاویشكراوەتەوە، توێژەران تاقیكردنەوەیان لەسەر كۆمەڵێك مشكی تاقیگە ئەنجامداوە كە توشی شێرپەنجەی سییەكان بون، كۆمەڵێكیان پرۆتینی سپایكیان پێدراوە لەڕێگەی لوتەوە، چوار هەفتە دواتر  لە وەرگرتنی چارەسەر مشكەكان لە تاقیگەدا پارچە پارچە كران و بۆیان دەركەوت كە ژمارەو قەبارەی گرێكانیان كەمیكردوە، هەروەها خانە شێرپەنجەییەكانیان بە رێژەیەكی زیاتر لەناو چووە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group