بانكی ناوەندی تایبەتمەندیەكانی ناسینەوەی پارەی عیراقی راگەیاند

31/01/2023 عێراق

نەوا-
بانكی ناوەندی عیراق میكانزمی چۆنێتی جیاكردنەوەی پارەی عیراقی لە ساختەكان راگەیاند.
ئیحسان شمران یاسری راوێژكاری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاندوە، پارەی عیراق لەسێ جۆری سەرەكی پێكهاتوە ئەوانیش 10 هەزاری و 25 هەزاری و 50 هەزار دینارین، هەریەك لەوانە پەنجەرەیەكی رونی تیادایە كە یەكێكە لە بەهێزترین نیشانەكانی رەسەنیی پارەكە كە بانكی ناوەندی عیراق دەریكردوە، هەروەها كاغەزێكی توندوتۆڵی هەیەو لە تایبەتمەندییەكانی ئەوەیە ئەگەر پەنجەرە رونەكە بخرێتە بەردەم روناكیەكی سپی ئەوا وێنەی منارەیەكی تیادا دەردەچێت، ئەگەر بشخرێتە بەردەم تیشكێكی رەش ئەوا ژمارەی پارەكە خۆی دەردەچێت.
یاسری راشگەیاندوە، ساختەكردنی ئەو جۆرە پارانە كەمن زۆربەیان لەلای خەڵك و كەرتی بانك و بانكی ناوەندی ئاشكران، ئێستا ئەو پارانەی دەستاودەستی پێدەكرێت لەلایەن بانكی ناوەندیەوە دەرچون و ئەوانەی قەڵبن بە ئاشكرا دیارن، بۆیە لەلای بانكی ناوەندی هیچ پێوەرێك نیە كە پارەی قەڵب زیادی كردبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group