تائێستا لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەكان رێككەوتن نەكراوە

19/03/2023 عێراق

نەوا-
تائێستا لایەنە سیاسییەكانی عیراق لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە نەگەیشتونەتە رێككەوتن.
بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەشداربوین لەكۆتا كۆبونەوەی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاكان.
ئاماژەشیكردوە، كۆمەڵێك پێشنیار  لەلایەن لیژنەی یاساییەوە ئامادەكراون بڕیارە لەدانیشتنی ئەمڕۆ 19-3ی پەرلەماندا بخرێنە دەنگدان و تاوەكو ئێستا رێكەوتن لەنێوان فراكسیۆنە سیاسیەكان  لەسەر پرۆژە یاساكە نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group