بەهۆی تای لاساوە 40 كەس لە نێجیریا گیانیان لەدەستدا

30/03/2023 جیهان

نەوا-
تای لاسا كە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ لە ماوەی دوو هەفتەی رابردودا بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی 40 كەس لە نێجیریا.
ناوەندی كۆنترۆڵی نەخۆشییەكان لە نێجیریا لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی خستوەتەڕوو كە لە یەكی كانونی دوەمەوە تائێستا تای لاسا لە 23 ویلایەتی ئەو وڵاتە بەردەوامە لە بڵاوبونەوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە كە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردودا، 40 كەس بەهۆی ئەو تایەوە گیانیان لەدەستداوە.
جێی ئاماژەیە لە كانونی دوەمی ئەمساڵەوە تائێستا، 142 كەس لەو وڵاتە بەهۆی تای لاساوە گیانیان لەدەستداوەو لەو ماوەیەشدا، 784 حاڵەتی توشبون تۆمار كراون، حكومەتی نێجیریاش لە سەرەتای مانگی شوباتەوە بەهۆی تای لاساوە دۆخی لەناكاوی راگەیاندوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group