سەرۆكایەتی داواكاری گشتی چەند داوایەك لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەكات

27/05/2023
نەوا-
سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر كۆبۆنەوەو جەختیان لەهەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆو دادوەرانی داواكاری گشتی و دادگاكان كردەوە تا بە زوترین كات  كێشەكان یەكلایی بكرێنەوە.
لە راگەیەنراوێكدا یەكەی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، دادوەر كاوە فەتحی مەعصوم سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان بەئامادەبونی ژمارەیەك دادوەر پێشوازیكردوە لە عەمید ئارام بورهان بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی هەولێرو شاندی یاوەری.
راشگەیەنراوە كە لەكۆبونەوەیەكدا باسیان لە كێشەكانی داواكانی هاتوچۆ كردوە كەوا لەكاتی بونی روداوی هاتوچۆو هێڵكاری دوای تێپەڕبونی كاتێكی زۆر ئەنجامدەدرێت ئەوەش زۆرجار كێشە دروستدەكات، هەروەها باس لەگرنگی هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆو دادوەرانی داواكاری گشتی و دادگاكان كراوە بۆئەوەی بە زوترین كات  كێشەكان یەكلایی بكرێنەوەو زۆر بابەتی گرنگی تر داواكراوە لە ئاییندەدا هەمو كێشەكانی پەیوەست بەم بوارە چارە سەربكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group