ئەمریكا تەقەمەنی بۆ ئۆكرانیا دابین دەكات

01/06/2023 جیهان

نەوا-
ئەمریكا پاكێجێكی نوێی هاوكاریی سەربازیی بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆكرانیا راگەیاند كە تەقەمەنی بۆ سیستمی چەكی جۆراوجۆر و سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەخۆدەگرێت.
جۆن كێربی رێكخەری پەیوەندییە ستراتیجییەكان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند، لە كۆگاكانی سوپای ئەمریكاوە تەقەمەنی بۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت، ستینگەرزو سیستمی موشەكی تۆپهاوێژی ئاستبەرز  بۆ ئۆكرانیا دابین دەكرێت.
رێكخەری پەیوەندییە ستراتیجییەكان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بە ئاماژەدان بەوەی كە لەگەڵ ئۆكرانییەكان كار دەكەن بۆ جێبەجێكردنی پلانێكی ئاشتی كە لە 10 بڕگە پێكهاتوە رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا دڵنیاییانداوە لەوەی كە هێرش ناكەنە سەر خاكی روسیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group