دوو وەزیری كورد ئاگاداری گۆڕانكارییەك بون ئێستا لەدژی خۆیان بەكار دەهێنرێت

04/06/2023

نەوا-
پەرلەمانتارێكی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی گۆڕانكارییەكانی پرۆژە یاسای بودجە كە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنەكەوە كراو ناڕەزایی هەرێمی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا، رایگەیاندوە، كورد بەشدار بوە لە هەمواركردنەوەی یاساكەدا.
ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، زۆربەی ئەو گۆڕانكاریانەی لیژنەی دارایی لەسەر پشكی هەرێم كردویانە پشتیان بەستوە بە یاسای ئیدارەی مالی.
ئاشكراشیكردوە، هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە دوو خولی پێچو كە لەو دوو خولەدا دوو وەزیری دارایی هەبون هەردوكیان كورد بون و سەر بە پارتی بون ئیتر گلەیی لەكێ دەكەن.
جێی ئاماژەیە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراق چەند گۆڕانكارییەكی ئەنجامدا لەوانە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و رادەستكردنی داهاتی نەوت بە حكومەتی ناوەندی، ئەم گۆڕانكاریانەش چەندین كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group