توێژینەوە... پلەی گەرمی زەوی بەهۆی مرۆڤەوە زیادیكردوە

08/06/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی هەواڵێكی سایتی جەزیرە، زانایان لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا باسیانكردوە كە گەرمبونی زەوی بەهۆی مرۆڤەوە بەڕێژەی 0.2 پلەی سەدی لە دەیەیەكدا زیادی كردوە.
لە لێكۆڵینەوەیەكدا دەركەوتوە، رێژەی دەردانی گازی گەرمخانەیی لە جیهاندا گەیشتوەتە ئاستێكی پێوانەیی لە نێوان خێرابونی بێهاوتای گەرمبونی جیهاندا، لە ساڵی 2013 تا 2022 گەرمبونی زەوی بەهۆی مرۆڤەوە بە ڕێژەی زیاتر لە 0.2 پلەی سەدی زیادی كردوە، هەروەها 50 زانای باڵا لە نوێكارییەكی بەرفراوانی زانستی كەشوهەوادا هۆشدارییان داوە.
لە توێژینەوەیەكدا باس لەوەكراوە، تێكڕای دەردانی گازی ژەهراوی ساڵانە بەرزترین ئاستی لە مێژودا تۆماركردوە كە 54 ملیار تۆن دوەم ئۆكسیدی كاربۆنە یان هاوتایەكەی لە گازی دیكەدا نزیكەی هەزار و 700 تۆنە لە چركەیەكدا. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group