بەڕێوبەری دابەشكردنی كارەبای پارێزگای دیالە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەلی سەعدی وەهیب وەزیری كارەبا بە فەرمانێكی وەزاری میقداد جورانی بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای پارێزگای دیالە لە پۆستەكەی دوورخستەوە.
نووسراوێكی وەزارەتی كارەبای عێراق بڵاوبووەتەوە و تێیدا هاتووە، میقداد جورانی، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای پارێزگای دیالە لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە و سەیف سالم جێگەكەی دەگرێتەوە. 
هەر لە نووسراوەكەدا ئەوەش هاتووە، مەیسەم هادی ئەحمەد وەك یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای دیالە دەستبەكار دەبێت.
لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی كارەبا بڕیاریدا چەند لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنێت بۆ بەدواداچوون بۆ شكستەكانی دۆسیەی وزە لە پارێزگای بەسرە، لەوانە ئاشكراكردنی دەستكاریكردنی پێوەرە ئەلیكترۆنیەكان لە كۆمەڵگە بازرگانییەكان و كۆنەكردنەوەی بڕی پارە لەهەندێك كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، بەهۆی ئەوەوە فەرمانی دەركردنی 28 بەرپرس لە كۆمپانیای دابەشكردنی باشوور و رەوانەی دەستەی دەستپاكی كراون بۆ لێكۆڵینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group