سكاڵا لەسەر وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆمار دەكرێت

17/09/2023 عێراق

نەوا-
لەئەنجومەنی باڵای دادوەریی سكاڵا لەسەر وەزارەتی تەندروستی عیراق و پەیمانگای پزیشكی دادوەری بەغدا تۆمار دەكرێت.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەشاری بەغدا لەئەنجومەنی باڵای دادوەری لەسەرۆكایەتی داواكاری گشتی لەگەڵ دادوەر نەجم عەبدوڵڵا ئەحمەد سەرۆكی داواكاری گشتی كۆبوینەوەو نوسراوێكی رەسمیمان رادەست كردو سكاڵامان تۆماركرد لەسەر وەزارەتی تەندروستی عیراق و پەیمانگای پزیشكی دادوەری بەغدا.
راشیگەیاندوە كە بەهۆی جێبەجێ نەكردنی یاسای پاراستنی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی عیراق تایبەت بەئەنجامنەدانی پشكنینی DNA بۆ روفاتی 171 ئەنفالكراوی گەرمیان كە ماوەی 4 ساڵە لە پزیشكی دادوەری بەغدان سكاڵاكەیان تۆماركردوەو سەرۆكی داواكاری گشتیش بڕیاریدا دۆسیە بۆ داواكاریەكە بكاتەوەو نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی عیراق بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group