نرنی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە 95 دۆلار نزیك بوویەوە

18/09/2023 جیهان

نەوا - 
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە 95 دۆلار نزیك بوویەوە.
بەپێی داتاكان لە بازاڕەكانی مامەڵكردن بە نەوتی خاوەوە، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت 65 سەنت زیادی كردووە و بە 94 دۆلار و 60 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی هەمان ئەو داتایانە، هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساس 67 سەنت بەرزتر بووەتەوە و یەك بەرمیل بەرامبەر 90 دۆلار و 69 سەنتە، بەرمیلێك خاوی ئۆپێكیش بە 95 دۆلار و 70 سەنت دەفرۆشرێت.
نزیكەی مانگێكە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و شارەزایانی ئابوریی هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە، رێكخراوی ئۆپێك و روسیا كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانیان تاوەكو كۆتایی ساڵ درێژ كردەوە، هەروەها خواست لەسەر نەوت زیادی كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group