سودانی: لەماوەی 5 ساڵدا هەژاری ناهێڵین

26/09/2023 عێراق

نەوا - 
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، بەو چارەسەرانەی بۆ هەژاری گرتوویانەتە بەر، لەماوەی 5 ساڵدا هەژاری لە عیراقدا نامێنێت.
سودانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "زە ناشیوناڵ"ی ئەمریكی وتویەتی، لە پرۆژە یاسای بودجەدا كە بۆ سێ‌ ساڵە، چەند چارەسەرێك بۆ هەژاری دانراون، ئەو چارەسەرانەش دەبنە هۆی ئەوەی لەماوەی 5 ساڵی داهاتوودا بەشێوەیەكی رێژەیی كۆتایی بە هەژاری بهێنن.
وتوشیەتی، لە ساڵی 2023دا بڕی 4 ملیار دۆلار بۆ چارەسەركردنی هەژاری تەرخان كراوە، یارمەتییەكەش بۆ خوێندكارانی قوتابخانەكان و زانكۆ و پەیمانگاكان و منداڵی خێزانە هەژارەكانە، ئەوەش بە مەبەستی رێگریكردن لە درێژبوونەوەی هەژاری لەناو خێزانەكاندا.
سەرەڕای بوونی نەوتێكی زۆر و داهاتێكی زۆر، عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی هەژارن، ئەوەش بەهۆی بوونی گەندەڵی و بەهەدەردانێكی زۆر و خراپ بەڕێوەبەردنی سامانی وڵات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group