نەوا -
دەنگی دەقینەوەیەك لەنزیك پەرلەمان و وەزارەتەكانی توركیا لە ئەنقەرەی پایتەخت بیستراوە و پێش ئەوەش دەنگی تەقەیەكی زۆر لەهەمان ناوچە بیستراوە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە دەنگی تەقینەوەیەك لە نزیك تەلاری پەرلەمان و وەزارەتەكانی توركیا بیستراوە.
رونیشكراوەتەوە، بەپێی زانیارییەكان تەقینەوەكە لە نزیك مەیدانی "كیزیلای" لە دەوروبەری كاتژمێر 9:30 خولەكی بەیانی بووە، هێزێكی ئەمنی زۆر و تیمەكانی فریاگوزاریش روویان لە ناوچەكە كردووە.
میدیاكانی توركیا جەختیان لەوەشكردووەتەوە، پێش تەقینەوەكە دەنگی تەقەیەكی زۆر بیستراوە، سەرجەم ئەو شەقامانەشی كە دەچنەوە سەر ئەو ناوچەیە داخراون.