لویس ساكۆ: ئاگری هۆڵەكەی حەمدانییە دەستی لەپشتەوە بووە

02/10/2023 عێراق

نەوا - 
كاردیناڵ لویس ساكۆ پارتریاكی كەنیسەی كلدانی كاسۆلیكی لە عیراق و جیهان پێی وایە، هۆكاری كارەساتەكەی حەمدانییە كە تێیدا زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستدا یاری ئاگرین نەبووە، بەڵكو دەستی لەپشت بووە.
لویس ساكۆ سەبارەت بە روداوی ئاگركەوتنەوەكەی حەمدانییە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، پێشتر لەو هۆڵە چەندین ئاهەنگ و بۆنە بەڕێوەچووە بۆچی هیچ روداوێكی لەمجۆرە روینەدا؟، ئەو كەسەی لەپشت روداوەكەوەیە ویژدان و ئەخلاقی خۆی لەپێناو ئەجێندایەكی دیاریكرداوە فرۆشتووە.
وتوشیەتی، پێویستە لێكۆڵینەوە لە تاوانبارە راستەقینەكان بكرێت و دۆسیەكە بە سیاسی نەكرێت، پێویستە لیژنەی قەیرانەكان لەسەر روداوەكە پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە بابەتەكە نەك تاكڕەوانە دەرفەت بۆ لایەنێك دروستبكرێت تاوەكو تۆمەت ببەخشنەوە و پاكتاوی حساباتەكانیان بكەن.
بەهۆی روداوەكەی حەمدانییە كە لە ئاهەنگێكی بوك و زاوادا هۆڵی ئاهەنگەكە گڕیكرت، 108 كەس گیانیان لەدەستدا و 82ی دیكەش بریندار بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group