نەوا-
مانگی سوری عیراق زیاتر لە 11 تۆن یارمەتی خۆراك و فریاگوزاری رەوانەی كەرتی غەزە كرد.
مانگی سوری عیراقی لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە زیاتر لە 11 تۆن یارمەتی خۆراك و فریاگوزاری لەڕێگای فڕۆكەكانی سەر بەسوپای عیراق رەوانەی شاری عەریش لە میسر كراون.
باسی لەوەشكردوە كە یارمەتییەكان لەشاری عەریش رادەستی مانگی سوری فەڵەستینی دەكرێن بۆئەوەی بەسەر دانیشتوانی كەرتی غەزەدا دابەشی بكەن.
لە مانگی تشرینی یەكەمەوە حكومەتی عیراق هەڵمەتێكی بۆ كۆكردنەوەی یارمەتی مرۆیی بە ئامانجی كەمكردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی كە گەلی فەلەستین روبەڕوی بوەتەوە دەست پێكردوە كە تا ئێستا بەردەوامە.