نەوا -
شارەوانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سەرجەم پەیوەندییەكانی لەگەڵ دامەزراوە ئیسرائیلییەكان پچڕاند و جەخت لەوە دەكەنەوە، تاوەكو راگرتنی شەڕ و گرەنتیكردنی مافی فەلەستینییەكان بڕیارەكە بەردەوام دەبێت.
بەپێی بڕیارێك كە ئەنجومەنی شارەوانی بەرشەلۆنە دەریكردووە، سەرجەم هێرشەكان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئیدانە كراون، هەروەها ئیدانەی سزای بەكۆمەڵ، راگواستن، لەناوبردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی خانوو، تەلار، ژێرخان، گرتنەوەی ئاو، كارەبا، خۆراك و پێداویستی پزیشكی لە دانیشتووانی غەززە دەكەن.
هەر لە بڕیارەكەدا هاتووە، شارەوانی بەرشەلۆنە پێی وایە كە رێگری سەرەكی لەبەردەم ئاشتی هەمیشەیی، داگیركاری خاكی فەلەستین و داننەنان بە مافەكانی گەلی فەلەستینە.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، بۆیە سەرجەم پەیوەندییەكانی لەگەڵ دامەزراوە ئیسرائیلییەكاندا دەپچڕێت و ئەوەش بەردەوام دەبێت تاوەكو شەڕ دەوەستێنرێت و مافی گەلی فەلەستینی دەدرێت.