شەپۆلێك كە باران و بەفری هەڵگرتوە رو لەهەرێمی كوردستان دەكات

26/11/2023

نەوا-
بەشی پێشبینی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم رایگەیاند: شەپۆلێك لە دەریای ناوەڕاستەوە رو لە ناوچەكانمان دەكات و دەبێتەهۆی بارینی بەفرو باران.
لە راگەیەنراوێكدا بەشی پێشبینی كەشناسی ئاماژەی بەوەكردوە، كەشوهەوای رۆژی دوشەممە 27-11 لەئەنجامی زیادبونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بارانبارین لەسەر ناوچەكەمان زیاتر دەبێت، هەروەها بەفربارینیش بەشێك لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەگرێتەوەو پلەكانی گەرما بەنزیكەی 3تا5 پلە نزم دەبێتەوە
ئاماژەشیكردوە، لە زۆربەی ناوچەكانی پارێزگاكان بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبارێت، هەندێك ناوچە ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت وەك بەشێك لەناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك، لە ئێوارەو شەویشدا كاریگەری ئەم شەپۆلە  لەسەر بەشێك لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان چالاكتر دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group