دادگای فیدراڵی داوای ئامادەبونی سودانی دەكات

04/12/2023 عێراق

هەردوو پێكهاتەی عەرەب و توركمان لە پارێزگای كەركوك سكاڵایەكیان لە دادگای فیدراڵی تۆمار كردوە بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق.
لەسەر ئەو سكاڵایە دادگای فیدراڵی كۆبۆوەو لەپاش تاوتوێكردنی دۆسیەكە كۆبونەوەكەی دواخست.
لەوبارەیەوە دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، دادگای فیدراڵی داوایكردوە بۆ دانیشتنی داهاتو محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەبێت وەك لایەنی سێیەمی دۆسیەكەو گوێبیستی وتەكانی ببێت.
راشیگەیاندوە، دادگاكە بەو هۆیەوە دانیشتنەكەی دواخستوە بۆ رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group