عیراق دەستیكرد بە دامەزراندنی كۆمپانیای گشتی ئابوری بۆ كاربۆن

09/12/2023 عێراق

راوێژكای سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری هونەری رایگەیاند، بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران دەستیانكردوە بە دامەزراندنی كۆمپانیای گشتی ئابوری بۆ كاربۆن.
محەمەد ساحب ئەلدەراجی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری هونەری باسی لەوەكردوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێكی دەركردوە بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای گشتی ئابوری بۆ كاربۆن كە سەر بە وەزارەتی ژینگەی عیراقە، هەروەها ئەم بڕیارە لەپێناو كەمكردنەوەی كاربۆن و غازە شاراوەكان و دەرهێنان و بەبازاڕكردنێتی لە رێگەی پلاتفۆرمێكی باوەڕپێكراوی نێودەوڵەتیەوە.
دەراجی راشیگەیاندوە، رێژی 95%ی قازانج بۆ كۆمپانیای گشتی ئابوری كاربۆنە كە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، ئەم پرۆژەیەش لەكۆنگرەی كەشوهەوای جیهانی پێشنیار كراوەو ئێستا دەستكراوە بە دامەزراندنی، هەروەها داواكراوە كە لیژنەی تایبەتمەند لە وەزارەتەكان پێكبهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی كاربۆن و سەرجەم وەزارەتەكان هاوكارن لەگەڵماندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group