بەهۆی قەیرانی داراییەوە خواردنی گۆشتی سور لەهەرێم كەمیكردوە

10/02/2024

نەوا-
رێكخراوی ڤێتێرنەری لەپێناو ژیان، كۆنفرانسی كوالیتی و بەرهەمهێنانی گۆشتی لە هەرێمی كوردستان سازكرد.
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لەپێناو سەلامەتی گشتی و سەلامەتی ئەو گۆشتەی لە كێڵگەوە بەرهەم دەهێنرێت تا تامادەكردنی بۆ خواردن، رێكخراوی ڤێتێرنەری لەپێناو ژیان كۆنفرانسی كوالیتی و بەرهەمهێنانی گۆشتی لە هەرێمی كوردستان سازكردو ئەندامانی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەی كۆنفرانسەكە بون.
لەوبارەیەشەوە گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە، بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی توانای ئەندامانی لیژنە هاوبەشەكان و سود وەرگرتن لە توێژینەوە نوێكان لە سەرجەم ئەو بوارانەی دەچێتە چوارچێوەی كاری لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەشداری خول و كۆنفرانسەكان دەكەن، چونكە وەرگرتنی زانیارییە نوێكان بۆ باشتركردنی كاری رۆژانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییە.
ئاماژەشكراوە كە بەپێی ئەو ئامارانەی لە كۆنفرانسەكەدا خراونەتەڕو، لە عیراقدا ساڵانە 600 هەزار تۆن گۆشتی سور بەكاردەهێنرێت كە بۆ هەر تاكێك نزیكە 19 كیلۆگرام دەكات، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی بەكارهێنان و خواردنی گۆشتی سور لەلایەن خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە كەمیكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group