بە كەمتر لە مانگێك هەژماری بانكی بۆ هەموو فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێتەوە

27/02/2024

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، ئەگەر هەرێمی كوردستان زانیارییەكانی فەرمانبەران بنێرێتە بەغدا، بە كەمتر لە مانگێك هەژماری بانكی بۆ هەموو فەرمانبەران دەكرێتەوە و هەر بانكێكی هەرێمی كوردستانیش لقی لە عیراق هەبێت دەتوانێت بەشداربێت لە دابەشكردنی موچە. 
مستەفا گەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق  باسی لەوەشكرد ئیتر موچەی فەرمانبەران لە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان جیادەكرێتەوە و ئامانجی حكومەتی عیراقیش لەم بڕیارە دورخستنەوەی بژێوی هاوڵاتیانە لە كێشە و ناكۆكییە سیاسییەكان.
گەرعاوی راشیگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی و بڕیاری وەزارەتی دارایی عیراق موچەی مانگی دوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مانگی یەك دابەشدەكرێت. 
بەڵام مانگی  3 موچە تەنیا بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكرێت كە زانیارییەكانیان دەگاتە بەغدا و ئەگەر كەسێكیش كارتە بانكییەكەی لەو ماوەیەدا تەواونەبوبێت، بەڵام داتا و زانیارییەكانی گەیشتبێت ئەوا دەتوانێت بچێت لە بانك موچەكەی وەربگرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group