دادگەی فیدراڵی بە بڕیارێكی نوێ دەتوانێ‌ لە بڕیارەكەی پێشوی پاشگەزبێتەوە

27/02/2024

نەوا-
گفتوگۆی نێوان كریستیانەكان و دادگای فیدراڵیی عیراق دەستیپێكردوە، دەیانەوێت دادگا پێداچونەوە بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی 6 كورسییەكەیان لە پەرلەمانی كوردستان بكات، بەوتەی بەرپرسێكی یاسایی پەرلەمانی كوردستان، دەتوانن یاسای هەڵبژاردن هەموار بكەن و كۆتای بۆ زیاد بكرێت، دادگەی فیدراڵیش بە بڕیارێكی نوێ لە بڕیارەكەی پێشوی پاشگەزبێتەوە.
ئەسوان كلدانی ئەندامی كریستیانی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، دەبو كورسیی پێكهاتەكان لەنێو 100 كورسییەكەی پەرلەمان بوایە، نەوەك هەڵوەشاندنەوەی 11 كورسی پێكهاتەكان لەسەر بنەمای ئەوەی ناكۆكی لەسەرە.
دادگای فیدراڵیی عیراق 11 كورسی پەرلەمانی كوردستانی هەڵوەشاندەوە، كە 5 كورسیان بۆ كریستیان، 5 كورسی بۆ توركمان و كورسییەكەی دیكە بۆ ئەرمەن بو.
كریستیانەكان دەڵێن، بڕیارەكە كێشەی یاسایی هەیە و دەكرێت پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group