نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویكردۆتەوە، لە ئێستادا بۆ ماوەی 8 رۆژ دەرچوانی 12ی ئامادەیی دەتوانن لەڕێگەی وێبسایتی regayzanko.com بە بەكارهێنانی ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕ Username و Password بچنە ناو سیستمی زانكۆلاین و داواكاری بۆ وەرگرتنیان پێشكەش بكەن.
پێشتریش رایگەیاندبو، وەرگرتن لە زانكۆكان بەپێی ریزبەندی ئەو كۆلێژ و بەشانە دەبێت كە دەرچوان لە زانكۆلاین پێشكەشی دەكەن بە رەچاوكردنی كۆنمرەی خوێندكار/ قوتابی، بۆیە پێویستە بە وردی ریزبەندیی ئەو كۆلێژ و بەشانە دیاری بكەن كە ئارەزو دەكەن خوێندنی تێدا تەواو بكەن، هەروەها پێویستیشە دەرچوانی پۆلی 12 لەگەڵ كاراكردنی زانكۆلاین دەست بكەن بە پێشكەشكردن و كارەكانیان دوا نەخەن.