لە جیهاندا یەك ملیار كەس قەڵەون

02/03/2024 جیهان

نەوا-
توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات، یەك ملیار كەس لە جیهاندا قەڵەون و لە ساڵی 1990 ەوە ژمارەی قەڵەوەكانی جیهان 4 هێندە بەرز بۆتەوە
توێژەران ئەوەیان خستوەتەڕو كە لە هەر 8 كەس لە جیهاندا یەكێكیان قەڵەوە، هەروەها لە ساڵی 1990 تاوەكو 2022 ئەوانەی قەڵەون و تەمەنیان لە 19 ساڵ زیاترە ژمارەیان 2 هێندە زیادیكردووە و منداڵ و مێرمنداڵانی قەڵەویش 4 هێندە زیادیان كردوە. 
مەجید عیزەتی پرۆفیسۆر لە زانكۆی ئیمپریالی لەندەن یەكێكە لە ئامادەكەرانی توێژینەوەكە و دەڵێت، كەمخۆراكی و قەڵەوی دو ڕوی هەمان كێشەن كە بریتییە لە نەبوونی سیستمێكی خۆراكیی تەندروست.
ئەو پرۆفیسۆرە دەڵێت، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، ژمارەی ئەوانەی كێشیان كەمە كەمتر دەبێتەوە و ئەوانەی كێشیان زۆرە روو لە زیادبوون دەكەن، ئەمەش مانای وایە لە جۆرێكی بەدخۆراكییەوە دەچینە جۆرێكی دیكەی بەدخۆراكی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group