سلێمانی.. پرۆژەی یەكتربڕی شاڕێی پێشمەرگە بەرەو تەواوبون دەچێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، پڕۆژەی یەكتربڕی شەقامی شاڕێی پێشمەرگە لە قۆناغی كۆتایی كاركردندایە.
شارەوانی سلێمانی باسی لەوەكردوە، لە ئەنجامی كاركردنی بەردەوام لە پڕۆژەی یەكتربڕی شاڕێی پێشمەرگەو كاركردن لەو بەشەی شەقامەكە بە ئاڕاستەی شەقامی قلیاسان كە كۆتا قۆناغی پڕۆژەكەیە كە كۆمپانیای جێبەجێكار و ستافی ئەندازیاری سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئەنجامیانداوە بەرەو تەواوبون دەچێت.
وتوشیەتی، قۆناغی كۆتایی كاركردن لە پڕۆژەكە لەنزیك باخی بەختیاری بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group