تائێستا 90 گۆڕی بەكۆمەڵ لەشنگال دۆزراوەتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەبدولئیلاهی نائیلی سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عیراق سەبارەت بە ژمارەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی لە شنگال دۆزراونەتەوەو ئەوانەشی هەڵدراونەتەوە رایگەیاندوە، ژمارەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی تائێستا لە شنگال دۆزراونەتەوە گەیشتوەتە 90 گۆڕ، كارەكانی هەڵدانەوەو پشكنین و تۆماركردن بۆ 85 گۆڕ تەواو كراوە كە بوەتە هۆی دەرهێنانی روفاتی نزیكەی 700 قوربانی.
سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عیراق راشیگەیاندوە، دوای پشتڕاستكردنەوەی ناسنامەی قوربانییەكانیش لەلایەن فەرمانگەی پزیشكی دادوەرییەوە روفاتی 300 قوربانی رادەستی كەسوكاریان كراوەتەوە، ناسینەوەیان لەڕێگەی هەڵمەتی خولییەوە بوە بۆ كۆكردنەوەی نمونەی خوێن لە كەسوكاریان و بەراوردكردنیان لەگەڵ روفاتە دەرهێنراوەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group