نەوا-
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، تیمی حكومەتی هەرێم پابەندن بە كشانەوەیان لەسەر بڕیاری سەركردایەتی حزبەكەیان كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
لەم راگەیاندنەی قوباد تاڵەبانی دوای ئەوە هاتوە كە لەگەڵ كریستیان ئۆلفكە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیاو ئیمانوێل مینیۆ كونسوڵی گشتیی فەڕەنساو ئێستەر لوفن كونسوڵی گشتیی هۆڵندا بە وەكالەت كۆبوەتەوە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردوە كە لە كۆبونەوەكەدا دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هۆكاری ناكۆكییەكانیان بۆ رونكردونەتەوەو جەختیانكردوەتەوە لەسەر پابەندبونی تەواوەتی تیمی یەكێتی لە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بەجێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی.