دابەشكردنی موچە بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی عیراق دەبێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
رۆژی شەممەی داهاتو دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
محەممەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتی ژمێركاریی لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە كوردستان 24ی راگەیاندوە، رۆژی شەممەی داهاتو 30-3 دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی موچەخۆرو فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لیستی موچەی ئەم مانگە جیاواز دەبێت و بەگوێرەی پارەداركردن لەلایەن بەغداوە دەبێت، سەرەتا موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینی پێشمەرگە دەدرێت.
پێشتر نادر مەجید نادر بەڕێوەبەری جوڵەی دراو لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێركاری وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبو، نزیكەی 599 ملیار دینار لە بانكی ناوەندی لقی هەولێر وەرگیراوە خراوەتە سەر هەژمارەكانی بانكی حكومی بەمەبەستی ئامادەكردنی موچەی مانگی دوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group