سەرچاوە ئاوییەكانی دیالە: بارانبارین كەمئاوی پارێزگاكەی چارەسەر كرد

01/04/2024 عێراق

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەكانی پارێزگای دیالە رایگەیاند، بارانبارین و لافاوەكانی چەند رۆژی رابردو كاریگەریی كردۆتە سەر بەرزكردنەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوی حەمرین و روباری پارێزگاكە.
موهەنەد مەعموری بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاویەكانی دیالە رایگەیاندوە، لە پارێزگاكەیان بارانێكی باش باریوە هەروەها سودیشیان لەو لافاوانە بینیوە كە رویانداوە كاتێك بە ئاڕاستەی دەریاچەكان رێڕەویان گرتوە لەسەرجەم بەنداوەكاندا گلدراونەتەوە، بەتایبەت بارانبارینی ئەمدواییە گۆڕانكارییەكی تەواوی بەسەر ژینگەی پارێزگاكەیاندا هێناوە.
وتوشیەتی: پێوەرەكان ئاماژەی باشیان هەیە لە پارێزگای دیالە بەتایبەتی لە بەنداوی حەمرین بە رێژەی لەنێوان 70 بۆ 80% ئاو گلدراوەتەوە، هەروەها ئاوی خواردنەوەو ئاودێریشی بۆ وەرزی هاوین دابینكردوە كە بەپێی پلانی كشتوكاڵ توانای ئاودێریكردنی نزیكەی 150 هەزار دۆنم زەوی هەیە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group