ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر دوو پرۆژە یاسا دەدات

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردەوەو داوایكرد ئەندامان لە وادەی خۆیدا ئامادەبن.
لە راگەیەنراوێكدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 28-4 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ژمارە 21 ئەنجام دەدات.
لەبارەی ناوەڕۆك و كارنامەی دانیشتنەكەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، دەنگ لەسەر هەمواری دوو مادەی پرۆژە یاسای پەسەندكردنی عیراق لە دوو پرۆتۆكۆڵدا دەدرێت كە رێككەوتنی فڕۆكەوانی مەدەنییە كە بە رێككەوتنی شیكاگۆ ناسراوەو لەگەڵ دوو مادەی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە.
راشیگەیاندوە، هەروەها لەو دانیشتنەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پارێزگاریكردن لە خاوەندارێتی بیرمەند دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group