دوای شەپۆلی بارانبارین وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەكات

پێش 2 هەفتە عێراق

وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشكرایكرد، لەدوای كۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین دەستدەكەن بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.
حەیدەر نوری گرعاوی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەویڵە سەر بە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاندوە، كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە دەستیكردوە بە كاركردن بۆ وەرگرتنی گەنمی ناوخۆیی لە جوتیاران لەدوای كۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین كە ناوچەكەی گرتۆتەوە.
راشیگەیاندوە، سەرجەم كارمەندانیان 24 كاتژمێر كاردەكەن بەپێی پلانێكی با بازاڕكردنی گەنم بۆ ئەمساڵی 2024 لە هەندێك ناوچە گەنمی جوتیاران زیادیكردوە بۆیە چەندین شوێنی تریان كردۆتەوە بۆ چارەسەركردنی وەرگرتنی گەنم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group