یەكەم كاروانی حاجیانی عیراق بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاندوە كە لە 18-5 بڕیارە یەكەم كاروانی حاجیانی عیراق بەرەو سعودیە بەڕێبكەون.
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق باسی لەوەكردوە، 14ی ئایاری 2024 شاندێكی دەستەی حەج و عومرەی عیراق بەمەبەستی ئامادەكارییەكانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەكەون، 18ی ئەم مانگەش یەكەم كاروانی حاجییانی عیراق بەرەو شاری مەدینە گەشت دەكەن، وەزارەتەكە ئامادەیی خۆی بۆ ئەو گەشتە ئاسمانییانە نیشانداوە كە لە شانشینی سعودیەوە دێن بەپێی توانا و خشتەی گەشتە تەرخانكراوەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق. 
باس لەوەشكراوە، لە مانگی حوزەیرانی داهاتوەوە هەفتانە سێ گەشتی ئاسمانی لە رۆژانی (شەممە، سێشەممە، و پێنجشەممە) ئەنجام دەدرێت، لە ئێستادا ژمارەی گەشتەكانی نێوان عیراق و سعودیە دەگاتە 10 گەشت لە هەفتەیەكدا.
لە هەرێمی كوردستان 28ی ئایار یەكەم كاروانی حاجییان لە رێگەی وشكانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێدەكەوێت و 29ی مانگیش لە رێگەی ئاسمانییەوە دەبێت.


 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group