بەغدا موچەی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی نارد

14/05/2024

وەزارەتی دارایی عیراق ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ مانگی نیسان راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی عیراق كە تیایدا ئاماژەی كردوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و بە رەزامەندی تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق لەسەر بنەمای نوسراوی دادگای فیدراڵی بەڕێوەبەرایەتی ژمێركاریی لە وەزارەتی دارایی تەمویلی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی كردوە.
راشیگەیاندوە، بەڕێوەبەرایەتیەكەیان موچەی فەرمانبەرانی شارستانی و شایستەكانی خاوەن پێداویستی تایبەت و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و موچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی ناردوە لەگەڵ كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و گرێبەستەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دابینكردنی دارایی بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2024.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group