لە بازگەی هەڵەبجە دەست بەسەر بڕی 70 كیلۆ ماسیدا گیرا

13/05/2024

لە بازگەی زەمەقی پارێزگای هەڵەبجە دەست بەسەر بڕی 70 كیلۆ ماسی خراپبودا گیرا.
لە راگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بڵاویكردۆتەوە، لیژنەكانی قائیمقامیەت ئاگادار كراونەتەوە لەلایەن بازگەی زەمەقی لەهەبونی حاڵەتێك، پاش سەردانی مەیدانی لیژنەكە دەركەوتوە كە بارهەڵگرێك نزیكەی 70 كیلۆ ماسی پێبوە خاوەنی بارهەڵگرەكە بەنیازبوە لەناو شاری هەڵەبجە ساغی بكاتەوە.
ئاماژەشكراوە كە پاش پشكنین  بۆ ماسیەكان دڵنیابون كە شیاوی خواردن نین لەبەرئەوە دەستیان بەسەردا گرتوەو لەناویان بردوە، خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسای كراوەتەوە، لەئێستادا دەستگیر كراوەو لە بنكەی پۆلیسی هەڵەبجە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group