حاڵەتەكانی توشبوون بە تای خوێنبەربوون بەرزبووەتەوە

15/05/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئەمساڵ 40 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە
لە عێراق حاڵەتەكانی توشبوون بە تای خوێنبەربوون بەرزبووەتەوە و لەمساڵدا 40 حاڵەتی توشبوونی نوێ و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، وەزارەتی كشتوكاڵیش رێكاری بەپەلە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دەگرێتەبەر. 
لێپرسراوی راگەیاندنی بەشی ڤێتێرنەی لە وەزارەتی كشتوكاڵ بڵاویكردەوە، لەمساڵدا ژمارەی توشبووان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 40 حاڵەت و لەنێویاندا پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە و زۆرترین توشبوو لە پارێزگای زیقارە كە 15 حاڵەت و دوو گیانلەدەستدانە، دواتر لە نەینەوا شەش حاڵەتی توشبوون و یەك گیانلەدەستدان هەبووە، حاڵەتەكانی دیكەش لە بابل و بەغداد تۆماركراون. 
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە، 545 حاڵەتی توشبوونی سەلمێندارو بە تای خوێنبەربوون و 70 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group