سەرۆك كۆماری عیراق بەرەو بەحرەین بەڕێكەوت

15/05/2024 عێراق

نەوا-
لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی بەرەو پایتەختی بەحرەین بەڕێكەوت.
سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردۆتەوە، بەمەبەستی بەشداریكردن لە 33یەمین دانیشتنی لوتكەی عەرەبی كە لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بەڕێوەدەچێت، لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق بەرەو وڵاتی بەحرەین بەڕێكەوت و بڕیارە لە سەردانەكەیدا بۆ ئەو وڵاتە وتارێك پێشكەش بكات و لە بەشێكیدا باس لە هەڵوێستە نەگۆڕەكانی عیراق بەرامبەر بە دۆخی فەڵەستین و دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل و كۆمەڵكوژییەكان و پێشێلكردنی بڕگەكانی یاسا دوپاتدەكاتەوە. 
باس لەوەشكراوە، بەشێكی دیكەی وتارەكەی  خستنەڕوی وێنەی ئەرێنی لە بەرەوپێشچونی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی عیراق لەگەڵ وڵاتانی هەرێمیی و جیهان و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی دۆخی ئێستای وڵاتان، بەتایبەت عیراق لە گۆڕانی كەشوهەوا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، سەردانەكەی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ بەحرەین سێ رۆژ دەخایەنێت و بڕیاریشە بەجیا لەگەڵ سەرۆك و پاشا و میری وڵاتان كۆببێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group