ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەرزی یاسادانانی خۆی بۆ ماوەی مانگێك درێژكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسەر بڕیارێك كە سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە خستویەتیە دەنگدانەوە تاكو ماوەی وەرزیی یاسادانان بۆ 30 درێژ بكاتەوە.
هەروەها راشگەیەنراوە، لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگ بە درێژكردنەوەكە دراو دواتریش كۆتایی هێنرا بە گفتوگۆكردن لەسەر یاسای پشوە فەرمیەكان، هەروەها كۆتاییش هێنرا بە گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازی هەمواركردنەوەی دوەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە عیراق.