نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە رەفەح هەڵاتون

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی (UNRWA) دەڵێت: لە ماوەی سێ هەفتەدا نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە رەفەح هەڵاتون و ناوچەكانیان چۆڵكردوە.
ئونروا كە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانە بۆ پەنابەرانی فەلەستینی رایگەیاندوە، لە ماوەی سێ هەفتەی رابردودا نزیكەی یەك ملیۆن كەس لە رەفەح هەڵاتون و ناوچەكانی نیشتەجێبونی خۆیان جێهێشتوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە تانكەكانی سوپای ئیسرائیل لە ناوەندی شارەكەدا بڵاوكراونەتەوە.
باسی لەوەشكردوە، لە رەفەحەوە هیچ شوێنێكی سەلامەت بۆ رۆشتن لەناو بۆردومانەكان نیەو  كەمی خۆراك و ئاو، كەڵەكەبونی پاشماوە و بارودۆخی ژیانی نەگونجاو لەگەڵ هاوكاری و پاراستن ئێستا لە مەحاڵەوە نزیكە.
بەپێی زانیارییەكان،  لە سەرەتای مانگی ئایارەوە سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێكی سنورداری لە رەفەح ئەنجامداوە بۆ كوشتنی چەكدارانی حەماس و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانەكەی، هاوڵاتیانی مەدەنی ئاگادار كراونەتەوە لەوەی بچنە ناو ناوچەیەكی مرۆیی فراوانكراو كە نزیكەی 20 كیلۆمەتر لە ناوچەی نیشتەجێبونیانەوە دورە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group