چەند كارمەندێك لە بواری زیرەكی دەستكرد كۆمەڵێك مەترسییان ئاشكرا كرد

06/06/2024 جیهان

نەوا-
11 كارمەندی ئێستا و پێشوی بواری زیرەكی دەستكرد سەبارەت بە زیانەكانی ئەو تەكنەلۆژیایە هۆشداریی دەدەن و دەڵێن مرۆڤایەتی لەناودەبات.
پێگەكانی تایبەت بە تەكنەلۆژیا بڵاویانكردۆتەوە، 11 كارمەندی ئێستا و پێشوی Open AI  و كارمەندی گوگڵ لە پەیامێكدا جەختیان لەوە كردۆتەوە كە پاڵنەرە داراییەكانی كۆمپانیاكانی بواری زیرەكی دەستكرد رێگری لە چاودێریی كاریگەر دەكەن، مەترسییەكانی زیرەكی دەستكردنی رێكنەخراو لە بڵاوبونەوەی زانیاری هەڵەوە تا لەدەستدانی سیستەمەكە بە شێوازی سەربەخۆ و نایەكسانییەكانی،  دەكرێت ببێتە هۆی لەناوچونی مرۆڤایەتی.
كارمەندەكانی ئەو بوارە باسیان لەوەشكردوە، كۆمپانیاكانی زیرەكی دەستكرد پابەندبونێكی لاوازیان هەیە بۆ هاوبەشكردنی زانیاریی لەگەڵ حكومەتەكان سەبارەت بە توانا و سنورداركردنی سیستەمەكانیان، ناتوانرێت پشت بەو كۆمپانیایانە ببەسترێت بۆ ئەوەی بە ئارەزوی خۆیان ئەو زانیاریانە هاوبەش بكەن، نیگەرانین لە سەلامەتییەكانی تەكنەلۆژیای Generative AI كە دەتوانێت دەق و وێنە و دەنگی هاوشێوەی مرۆڤ بە خێرایی و بە ئاسانی بەرهەم بهێنێت.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group