بۆ دابینكردنی خۆراك هەر عیراقیەك رۆژانە پێویستی بە 3 هەزار دینارە

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا-
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕێكی عیراقی، هەر تاكێكی عیراق رۆژانە 3 هەزار دینار بۆ خواردنی رۆژانە خەرج دەكات.
ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز بڵاویكردۆتەوە، عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی جیهان كە بۆ هەر تاكێك ساڵانە 795 دۆلار خەرجدەكات بۆ خۆراك كە رۆژانە دەكاتە 3 هەزار دیناری عیراقی، هەروەها عیراق بۆ خەرجی رۆژانە لەڕیزبەندی 81 دایە لەكۆی 103 وڵات.
باس لەوەشكراوە، عیراق لەڕیزبەندی 10هەمینی جیهانی عەرەبیدایە لە تێكڕای خەرجی خۆراك بۆ هەر تاكێك لەدوای ئیمارات، سعودیە، عومان، كوێت، قەتەر، میسر، لوبنان، بەحرەین و ئوردن.
ئامارەكە ئەوەی ئاشكرا كردوە كە تێكڕای خەرجییەكانی خۆراك تەنها ئەو خۆراكانە دەگرێتەوە كە بۆ خۆراكی رۆژانە لەناو ماڵەكاندا خەرج دەكرێت.






شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group