دانیشتنی پەرلەمانی عیراق دواخرا بۆ سبەینێ

20/07/2024 عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەرۆكی پەرلەمان بەوەكالەت كۆبۆوەو بەمەش یەكەم دانیشتنی وەرزی دوەمی یاسادانانی عیراق دەستیپێكرد.
لەو دانیشتنەدا دوای گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكە بۆ رۆژی یەكشەممە 21-7 دواخراو سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراقیش كارنامەكەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو كارنامەیە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی عیراق دەست بە كۆبونەوە دەكات و گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك دەكات.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق لەوبارەیەوە بڵاویكردۆتەوە كە خوێندنەوەی یەكەم بۆ سێ پرۆژە یاسا دەكەن كە یەكێكیان هەمواركردنەوەی یەكەمی پێشنیازە یاساكەیە، هەروەها گفتوگۆش لەسەر راپۆرتی پرۆژە یاسایەك دەكەن كە خوێندنەوەی دوەمی بۆ كراوەو پەیوەندی بە قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی دەستی رژێمی بەعسەوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group