نەوا-
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كارگەیەكی بۆ بۆمبی هاوەن و كارگەیەكی دیكەی بۆ كەرەستەی سوك لە باشوری بەغدای پایتەخت كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی ژمارەیەك كارگەی بەرهەمهێنانی سەربازی و تاقیگەی نۆژەنكردنەوەی تایبەتی بۆ سوپای عێراق كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سودانی كارگەیەكی هاوەنی و كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئامێری سوكی لە كۆمەڵگەی پیشەسازی سەربازی كردەوە، هەروەها پێداچونەوەی بە كاری جێبەجێكاری پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئامێری مامناوەند و ڕۆن و ئۆتۆمبێلی كارەبایی كردوە.