لە دارەتو 6 نۆرینگەی كلینیكی ددانی بێ مۆڵەت داخران

01/08/2024

نەوا-
لەبەر پابەند نەبونیان بە رێنماییەكان، 6 نۆرینگەی كلینیكی ددان لەگەڕەكی دارەتوی شاری هەولێر داخران و هەشتی دیكەش ئاگاداركرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، لەڕێگەی لیژنەی پشكنین و بەدواداچون بۆ سەنتەر و كلینیك و تاقیگەكانی ددان، بەهەماهەنگی لەگەڵ  قائیمقامیەتی شاری هەولێرو سەندیكای پزیشكانی ددان  6 شوێنی نۆرینگە داخران كە بێ مۆڵەت كاریان كردوە، دوای سەردان و بەدواداچونی لیژنەكان و بەدواداچونی پشكنین بۆ سەنتەرو كلینیك و تاقیگەكانی ددان 8 نۆرینگەی تریش ئاگاداركرانەوە.
تەندروستی هەولێر باسی لەوەشكردوە، بەردەوام لەڕێگەی تیمەكانی لیژنەی پشكنینەوە بەدواداچون بۆ سەنتەر و كلینیك و تاقیگەكانی ددان دەكەن بۆ مەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربون لەپابەندبونی نۆرینگەو سەنتەرەكانی تایبەت بە چارەسەری ددان بە رێنماییەكان. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group