نەوا-
جێگری سەرۆكی بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جێگرەوەی ئیسماعیل هەنیە دیاری دەكات و دەشڵێت بە كوژرانی هیچ سەركردەیەكیان بۆشایی لە ناو بزوتنەوەكە دروست نابێت.
خەلیل حەیە جێگری سەرۆكی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس كە لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە كرایە ئامانج و كوژرا، سەركردەیەكی كاریگەر و سەرەكی حەماس بوو، بەڵام بزوتنەوەكەیان تەنها كەسێك بەڕێوەی نابات تا لە حاڵەتی نەبوونیدا كێشە و ئاستەنگیان بۆ دروست ببێت، بەڵكو بزوتنەوەكە لە ڕێگەی دامەزراوە یاسایەكانیەوە بەڕێوەدەبرێت و بە كوژرانی هیچ سەركردەیەكیشیان بۆشایی لە ناو بزوتنەوەكە دروست نابێت.
ئاشكراشیكرد، لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا كۆبوونەوەی سەركردایەتی بزوتنەوەی حەماس بەڕێوەدەچێت و بە ڕەسمی كەسێك لە شوێنی ئیسماعیل هەنیە وەك سەرۆكی نوێی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس دیاری دەكەن.