بە 144 درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر رووسیا

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بە 144 درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر وڵاتەكەیان.
ئەندرێی ڤەرەبیۆڤ پارێزگاری دەورووبەری مۆسكۆ ڕایگەیاند، بە هۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر ناوچەی ڕامێنسكی مۆسكۆ، زیانی بە باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون گەیاندووە و بۆتە هۆی ئاگر كەوتنەوە لە نهۆمی 11 و 12ی یەكێك لە باڵەخانەكان، لە ئەنجامدا و بووەتە هۆی كوژرانی ژنێكی تەمەن46 ساڵ و برینداربونی سێ كەسی دیكەش.
هەروەها بەهۆی مەترسی هێرشی درۆن، گەشتەكان لە 4 فرۆكەخانەكانەی وڵاتەكە  ڕاگیراون و هاتووچۆ لە شەقامی كاشیرسكۆی مۆسكۆ سنووردار كراوە.
بەپێی ڕاگەیاندرواێكی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، هێزی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەكەیان، لە یەك شەودا 144 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینایان لە ناوچە جیاجیاكان لەناو بردووە و لەناویاندا 20 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینا لە سنووری پارێزگای مۆسكۆ تێكشكێندراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group