نەوا-
عەبدولقادر ئوراڵ ئۆغڵو وەزیری گواستنەوەو ژێرخانی توركیا رایگەیاند، ساڵی داهاتو دەست بە جێبەجێكردنی رێگەی گەشەپێدان دەكەن.
وەزیری گواستنەوەو ژێرخانی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان كە وڵاتانی كەنداو لە رێگەی عیراق و توركیاو بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە ئامادەكارییەكانی بۆ دەستپێكی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە تەواو بوە.
وتیشی: لەئێستادا بودجەكەی تاوتوێ دەكەن و لە هەوڵدان كە لەساڵی 2025دا دەست بە جێبەجێكردنی بكەن.
لەبارەی روداوی تەقینەوەكانی لوبنانیشەوە رایگەیاندوە، لە توركیا ئامێرەكانی پەیوەندی (پەیجەر) بەكار ناهێنرێت و هیچ مەترسییەكیش لەسەر ئەو ئامێرانە لە توركیادا نیە، ئێمە رۆژانە زیاتر لە 400 جۆر هێرشی سایبەری دەگرین و لە بواری ئاسایشی سایبەریدا لەناو 10 وڵاتی یەكەمی جیهانداین.