پاریس.. نرخی راگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ كاتژمێرێك گەیشتۆتە 20 دۆلار

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
بڕیارە لەمساڵەوە نرخی وەستانی ئۆتۆمبێلی گشتی لە پاریس بۆ ئۆتۆمبێلەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوەو هۆكارەكەشی دەخرێتەڕو.
ماڵپەڕێكی عەرەبی بڵاویكردۆتەوە،  بڕیارە لەمانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە نرخی وەستانی ئۆتۆمبێلی گشتی لەپاریس بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەكان لەجۆری بەرز (SUV) بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوەو تێچوی كاتژمێرێك پارككردنی ئۆتۆمبێل دەگاتە 18 یۆرۆ كە بەرامبەرە بە (20 دۆلار)، لەكاتێكدا ئەگەر 6 كاتژمێر ئۆتۆمبێل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا رابگیریت  250 دۆلاری ئەمریكی وەردەگیرێت.
باس لەوەشدەكرێت، سەبارەت بە دەرەوەی ناوچەی ناوەندی شار، رسوماتەكان كەمێك كەمتر دەبن بەمەرجێك دانیشتوانی پایتەخت، پیشەیی، پیشەسازی، و كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە یاسا نوێیەكان بەخشراو بن، لە راپرسییەكی گشتیدا كە مانگی شوباتی رابردو ئەنجامدراو كەمتر لە 6%ی دەنگدەران بەشدارییان تێدا كرد، 54.5%ی بەشداربوان دەنگیان بە زیادكردنی كرێی وەستانی ئۆتۆمبێل دا.
راشگەیەنراوە، بڕیارە زیادكردنی پارەی پارك كردن ئەو ئۆتۆمبێلانە بگرێتەوە كە بە سوتەمەنی كاردەكەن و ئۆتۆمبێلی هایبرێد كە كێشیان 1.6 تۆن یان زیاترە، یان ئەو ئۆتۆمبێلە كارەباییانەی كە كێشیان 2 تۆن یان زیاترە هەمان بڕیار دەیانگرێتەوە.
شارەوانی پایتەختی فەرەنسا هۆكاری ئەم زیادبونە دەگەڕێنێتەوە بۆ پیسبونی ژینگە لەلایەن ئۆتۆمبێلە قورسەكانەوەو داگیركردنی روبەرێكی زۆر لە شوێنە گشتیەكان و مەترسی لەسەر سەلامەتی هاتوچۆ.

 





بەرزكردنەوەی نرخی وەستانی ئۆتۆمبێل لە پاریس بۆ ٢٠ دۆلار بۆ هەر كاتژمێرێك.. گرانترین شارەكانی جیهان چین؟


سەبارەت بە دەرەوەی ناوچەی ناوەندی شار، ڕسوماتەكان كەمێك كەمتر دەبن، بەمەرجێك دانیشتوانی پایتەخت، پیشەیی، پیشەسازی، و كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە یاسا نوێیەكان بەخشراو بن.

لە ڕیفراندۆمێكی گشتیدا كە مانگی شوباتی ڕابردوو ئەنجامدرا، كە كەمتر لە 6%ی سەرجەم دەنگدەران بەشدارییان تێدا كرد، 54.5% دەنگیان بە زیادكردنی كرێی وەستانی ئۆتۆمبێل دا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group