نەوا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق یاسا پێشێل دەكات بە پێدانی پاداشت و پلەبەرزكردنەوە تەنها بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی.
ڕائید مالیكی ئەندامی پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی دارایی تۆمەتباركرد بەوەی كە پێشێلكردنی یاسا بە دەركردنی پاداشت، پلەبەرزكردنەوە و هەژماركردنی بڕوانامە تەنها بۆ فەرمانبەرانی خۆی، نەك بۆ فەرمانبەرانی دیكەی دەوڵەت.
ئاشكراشیكرد، بەردەوامی ڕاگرتنی پاداشت و پلەبەرزكردنەوە و یارمەتییەكان بۆ فەرمانبەرە گواستراوەكان، هەروەها هەژماركردنی بڕوانامە و ڕێوشوێنی دیكەی لەوجۆرە، ڕێكارێكی نایاسایی و نادەستورییە.
ئەو پەرلەمانتارە داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە ئاڕاستەی ئەم بابەتانە بكات.
ڕائید مالیكی باسی لەوەشكردوە، حكومەت بە دواخستنی پێشكەشكردنی خشتەی بودجە یاساكەی پێشێلكردوە.